بەش ٢
بەهەشت لەدەست چوو
فریشتەیەکی یاخیبوو کاریکردە سەر یەکەمین ژنومێرد، ئادەمو حەوا، تاکو فەرمانڕەوایی خودا ڕەتبکەنەوە، لەئاکامدا گوناهو مردن هاتنە جیهانەوە
زۆر پێش ئافراندنی مرۆڤ، خودا چەندین فریشتەی ڕۆحانی نەبینراوی ئافراند. لەعەدەندا فریشتەیەك یاخی بوو کە دواتر بە شەیتان ناوبرا، زۆر بەفێڵبازییەوە حەوای هەڵخەڵەتاند تاکو لەبەری ئەو درەختە بخوا کە خودا خواردنی بەرەکەی قەدەغەکردبوو.
شەیتان واینیشاندا کەمارێك قسەدەکات وای لەحەوا گەیاند کە گوایا خودا شتێکی زۆر خۆشو باشی لە حەواو مێردەکەی قەدەغەکردووە. فریشتەکە بەحەوای ووت کە گوایا ئەوان نامرن ئەگەر لەبەری درەختە قەدەغەکراوەکە بخۆن. شەیتان بەم جۆرە بوختانی خستە پاڵ خوداوە کە گوایا خودا درۆی لەگەڵ منداڵە مرۆڤەکانی کردوە. بوختانکەر یاخیبوونی لەخودا بەشێوەیەك نیشاندا کە گوایا ئەمە دەیانگەێنێتە زاناییو ئازادی. بەڵام ئەمە هەمووی درۆ بوو. لەڕاستیدا ئەوە یەکەمین درۆ بوو کە هەرگیز لەسەر زەوی ووترابوو. خاڵی ناوەکی کێشەکە پەیوەندی بە سەروەریەتی خوداوە هەبوو یاخود فەرمانڕەوایی پایەبەرز واتە خودا مافی فەرمانڕەواییکردنی هەیە کە ئەویش ئەوە بەشێوەیەکی ڕاستودروستانە ئەزموون دەکاتو بایەخ بەوانە دەدات کە ملکەچی ئەون.
حەوا بڕوای بەدرۆیەکەی شەیتان کرد، ئارەزووی خواردنی میوەکەی کرد، لەڕاستیدا دواتر لەمیوەکەی خوارد. ئینجا هەندێکیشی بە مێردەکەی دا، ئەویش خواردی. هەردووکیان بوون بە گوناهکار. بەو کردەوە بەڕواڵەت ساکارە یاخیبوونی خۆیان نیشاندا. بەئەنقەست فەرمانی خودایان شکاند. ئادەمو حەوا یاسای ئافەریدگاریان ڕەتکردەوە کە هەموو شتێکی بەوان بەخشی بوو، کە ژیانی تەواوەتی دەگرێتە خۆی.
«نەوەی ئەو سەرت پاندەکاتەوەو تۆش پاژنەی پێی دەکوتی» (پێکهینان [١ موسا] ٣:١٥).
خودا بانگی یاخیبووانی کرد تاکو باجی کردەوەکەیان بدەن. ئەو پێشبینی سەرهەڵدانی نەوەی بەڵێنپێدراو واتە ڕزگارکەری کرد. ئەوکەسەی کە ئەو شەیتانە لەناو دەبات کە خۆی لەسەرشێوەی مار دەرخست. خودا جێبەجێکردنی سزای مردنی بەسەر ئادەمو حەوادا بۆ سەردەمێك دواخست، بەم جۆرە میهرەبانی نیشانی نەوەکانی ئادەمو حەوادا کە هێشتا لەدایك نەببوون. ئەو منداڵانە بناغەی هیوایەکیان دەبێ چونکە ئەو کەسە تایبەتەی کە خودا دەینێرێ ئەو ئاکامە ڕەشەی کە بەهۆی یاخیبوون لە عەدەندا سەریهەڵدابوو پووچەڵ دەکاتەوە. ئەمە بەوشێوەیە بوو کە خودا خۆی ویستی بێتەدی، هەروەها ئەوەی کە دەنێردرێ یەکێکە کە پەرتووکی پیرۆز ووردە ووردە دەربارەی ئەو بەڵگە دەداتە دەستەوە.
خودا ئادەمو حەوای لەبەهەشت دەرکرد. ئەوانە لەدەرەوەی باخچەکەی عەدەندا بۆ دابینکردنی پێداویستەکانی ژیانیان دەبوایە ئارەقەبڕێژنو ئازاربکێشن. حەوا سکی پڕ بوو قاین (ناسراو بە قابیل) لە داییك بوو کە یەکەم منداڵی ئادەمو حەوا بوو. ژنو مێردەکە کچو کوڕی تریان بوو لەوانە هابیلو شیت کە بابەگەورەی نوحن.
بەگوێررەی پێکهێنان بەندی ٣ تا ٥؛ بینین ١٢:٩.