بەش ٧
خودا ڕۆڵەکانی ئیسرائیل لەکۆیلایەتی ڕزگاردەکات
یەهوە بەڵای بۆ میسر نارد، موساش ڕۆڵەکانی ئیسرائیلی لەمیسر دەربازکرد. خودا لەڕێگای موساوە یاساکەی بەئیسرائیل دا
بەدرێژایی چەندین ساڵ ڕۆڵەکانی ئیسرائیل لە میسر دەژیان تیایدا گەشەیانکردو ژمارەیان زۆربوو. لەسەردەمێکدا فرعەونێکی نوێ فەرمانڕەوایەتی گرتە دەست، ئەو فەرمانڕەوایە یوسفی نەدەناسی. ئەو دکتاتۆرێکی چەپەڵ بوو ترسی لە زۆربوونی ئیسرائیلییەکان هەبوو، بۆیە کردنی بە کۆیلەو فەرمانیدا هەموو کوڕە تازە لەدایك بووەکان لە ڕووباری نیلدا بخنکێنرێن. بەڵام دایکێکی ئازا کۆرپەکەی خۆی پاراست، خستیە ناو سەبەتەیەكو لەناو قامیشڵانێکدا شاردییەوە. کچەکەی فرعەون ئەو منداڵەی دۆزییەوەو، ناوینا موساو لەناو بنەماڵەی پادشاهێتیدا بەخێویکرد.
موسا لە تەمەنی ٤٠ ساڵی تووشی کێشەیەك بوو بەهۆی ئەوەی کە کۆیلەیەکی لەبەردەستی سەرکارێکی میسریدا پاراست. موسا ڕایکرد بۆ ناوچەیەکی دوور، لەووڵاتی دەربەدەریدا دەژیا. لەکاتێکدا موسا تەمەنی بوو بە ٨٠ ساڵ یەهوە ناردییەوە بۆ میسر تاکو بچێتە بەردەمی فیرعەونو داوای لێبکات نەتەوەی خودا ئازاد بکات.
فرعەون ئەمەی بەتەواوی ڕەتکردەوە. بۆیە خودا دە بەڵای بۆ میسر نارد. هەر جارێك کە موسا دەچوو بەردەمی فرعەون، هەلی پێدەدا خۆی لە بەڵای داهاتوو لابدات، بەڵام فرعەون بایەخی بەمە نەدەدا، سوکایەتی بە موساو یەهوەی خودا دەکرد. لەکۆتاییدا، بەڵای دەیەم بوو بەهۆی مردنی هەموو منداڵە نۆبەرەکان لەناوچەکەدا، جگە لەمنداڵی ئەو بنەماڵانەی کە بە گوێڕایەڵی بۆ خودا سەر دەرگای دەرەوەی خانووەکانیان بەخوێنی بەرخی قوربانیکراو نیشانەکردبوو. فریشتەی وێرانکەری خودا بەلای دەرگایی خانووەکانیاندا تێپەڕی. دوای ئەوە ئیسرائیلییەکان هەموو ساڵێك ئەم ڕزگاربوونە سەرسوڕهێنەرەیان بەزەماوەند یاددەکردەوە کە بە جەژنی تێپەڕبوون ناسراوە.
لەبەرئەوەی فرعەون کوڕەکەی خۆی لەدەستدا، فەرمانی بە موساو هەموو ئیسرائیلییەکاندا میسر بەجێبهێڵن. یەکسەر ڕێڕەوی دەرچوونەکەیان ڕێکخست. بەڵام فرعەون لەقسەی خۆی پەشیمان بووەوە. بەلەشکرێکی گەورەو گالیسکەی جەنگ بەدوایان کەوت. ئیسرائیلییەکان گەیشتنە بەردەم کەناری دەریای سور وا پێدەچوو کەوتبنە تەڵەوە، لەوکاتەدا یەهوە دەریاکەی لەت کرد، ڕێگای پێدان بەناوەڕاستی ووشکایی دەریایەکەدا لەنێوان دیواری ئاودا تێپەڕبن! لەکاتێکدا میسرییەکان بەدوایاندا خۆیان تێکرد، خودا ئاوەکەی بەسەردا دانە خوارەوەو، فرعەونو لەشکرکەی خنکان.
دواتر، کە ئیسرائیلییەکان لەبناری کێوی سینا چادریان هەڵدا بوو، یەهوە پەیمانێکی لەگەڵ بەستن. بەبەکارهێنای موسا وەك ناوبژ خودا یاساکەی بە ئیسرائیلییەکان دا تاکو ڕێنماییان بکاو لەهەموو ڕوانگەیەکەی ژیانەوە بەڕاستی بیانپارێزێت. تا ئەوکاتەی کە ئیسرائیلییەکان بەباوەڕەوە یاساکانی خودایان قبوڵ بکردبایە یەهوە لەگەڵیان دەبێو بەهۆی ئەمەوە دەبنە پیرۆزییەك بۆ هەموو نەتەوەکانی تریش.
لەگەڵ ئەوەشدا زۆربەی ئیسرائیلییەکان بە نیشاندانی کەمی باوەڕیان یەهوەیان نائومێدکرد. بۆیە یەهوە ئەو نەوەیەی بۆ ماوەی ٤٠ ساڵ لە دەشتودەر ئاوارەکرد. موسا دەسەڵاتی دا بە یەشوعی پیاوچاك تا سەرکەوتن بەدەست بهێنێت. لەکۆتاییدا ئیسرائیلییەکان بۆیانهەبوو بچنە ئەو ناوچەیە کە خودا بە بەڵێن بە ئیبراهیمی دابوو.
بەگوێرەی پەرتووکی دەرچوون، لاوییەکان، ژمارە و تەسنیە؛ زەبور ١٣٦:١٠-١٥؛ کرداری نێرراوان ٧:١٧-٣٦.