بچۆ سه‌ر ناوه‌ڕۆک

بچۆ سه‌ر لیستی ناوه‌ڕۆک

بە‌ش ١٢

دانایی یە‌زدانی بۆ ژیان

دانایی یە‌زدانی بۆ ژیان

پە‌ندی سولە‌یمان کۆکراوە‌یە‌کی ئامۆژگاری سروشکراوە کە زۆربە‌یان لە‌لایە‌ن سولە‌یمانە‌وە نووسراون ڕێنمایین بۆ ژیانی ڕۆژانە‌مان

ئایا یە‌هوە فە‌رمانڕە‌وایە‌کی دانایە؟‏ تە‌نها ڕێگای گومان لێنە‌کراو بۆ وە‌ڵام دانە‌وە‌ی ئە‌م پرسیارە تێبینیکردنی ئە‌و ئامۆژگاریانە‌یە کە داویە‌تی.‏ ئایا کاریگە‌رن؟‏ ئایا بە‌کارهێنانیان ژیان باشترو پڕ لە‌ماناتر دە‌کە‌ن؟‏ سولە‌یمان پادشای دانا سە‌دان پە‌ندی نووسی.‏ ئە‌وانە بە‌کردە‌وە تیشك دە‌خە‌نە سە‌ر هە‌موو بوارە‌کانی ژیان.‏ تێبینی هە‌ندێك لە‌وانە بکە.‏

متمانە‌کردن بە خودا.‏ متمانە کلیلێکی گرنگە بۆ هە‌بوونی پە‌یوە‌ندییە‌کی باش لە‌گە‌ڵ یە‌هوە.‏ سولە‌یمان نووسی:‏ «پڕ بە‌دڵ پشت بە خوداوە‌ند ببە‌ستە و بە تێگە‌یشتووی خۆت پشت ئە‌ستوور مە‌بە.‏ لە هە‌موو ڕێگاکانت بیناسە،‏ ئە‌ویش ڕێچکە‌کانت ڕاست دە‌کات» (‏پە‌ندی سولە‌یمان ٣:‏٥،‏ ٦‏)‏.‏ متمانە‌کردن بە خودا لە ڕێگای داواکردنی ئامۆژگارییە‌کانی‌و گوێڕایە‌ڵی بۆ خودا ژیان پڕ مانا دە‌کات.‏ ئە‌م جۆرە ئاڕاستە‌کردنە وا توانا بە مرۆڤ دە‌دات دڵی خودا خۆش بکات،‏ هە‌روە‌ها هۆکارێك دە‌داتە دە‌ست خودا تاکو وە‌ڵامی ئە‌و کێشە گە‌ورە‌یە بداتە‌وە کە لە‌لایە‌ن ناحە‌زە‌کە‌یە‌وە کە شە‌یتانە هێنراوە‌تە کایە‌وە (‏پە‌ندی سولە‌یمان ٢٧:‏١١‏)‏.‏

هە‌ڵسوکە‌وتکردن لە‌گە‌ڵ خە‌ڵکی بە‌دانایی.‏ ئامۆژگاریە‌کان بۆ مێردو ژن و منداڵ ئە‌مڕۆ لە‌هە‌موو سە‌ردە‌مێك زۆرتر پێویستن.‏ خودا ئامۆژگاری پیاو دە‌کات،‏ ڕێیپیشان دە‌دات بە‌باوە‌ڕە‌وە لە‌گە‌ڵ ژنە‌کە‌ی خۆی بمێنێتە‌وە «بە ژنی سە‌ردە‌می گە‌نجیت دڵخۆشبە» (‏پە‌ندی سولە‌یمان ٥:‏١٨-‏٢٠‏)‏.‏ ئە‌و ژنانە‌ی شویان کردووە دە‌توانن لە پە‌رتووکی پە‌ندی سولە‌یماندا باسکردنێکی درە‌وشاوە بخوێننە‌وە دە‌ربارە‌ی ژنێکی بە‌توانا کە ڕە‌زامە‌ندی مێردە‌کە‌ی‌و منداڵە‌کانی بە‌دە‌ستدە‌هێنێ (‏پە‌ندی سولە‌یمان بە‌ندی ٣١‏)‏.‏ هە‌روە‌ها ڕێپیشانی منداڵان دە‌دات گوێڕایە‌ڵی دایك‌و باوکیان بن (‏پە‌ندی سولە‌یمان ٦:‏٢٠‏)‏.‏ هە‌روە‌ها ئە‌و پە‌رتووکە نیشانی دە‌دات کە هاوڕێیە‌تی زۆر بە‌نرخە،‏ هە‌روە‌ك دوورە‌پە‌رێزی خۆپە‌رستییە (‏پە‌ندی سولە‌یمان ١٨:‏١‏)‏.‏ هاوڕێکانمان دە‌توانن کارتێکردنی خراپ یان باشیان لە‌سە‌رمان هە‌بێت،‏ بۆیە دە‌بێ زۆر بە‌دانایی هە‌ڵیانبژێرین (‏پە‌ندی سولە‌یمان ١٣:‏٢٠؛‏ ١٧:‏١٧‏)‏.‏

هە‌ڵسوکە‌وتکردن لە‌گە‌ڵ خۆمان بە‌دانایی.‏ پە‌رتووکی پە‌ندی سولە‌یمان ئامۆژگاری زۆر بە‌نرخ دە‌گرێتە‌خۆی دە‌ربارە‌ی خۆپاراستن لە خراپ بە‌کارهێنانی مە‌ی (‏ئە‌لکحول)‏،‏ پە‌رە‌دان بە‌و هە‌ستانە‌ی تە‌ندروستیمان باشدە‌کە‌ن‌و بە‌ربە‌رە‌کانی کردنی ئە‌و هە‌ستانە‌ی کە تێکماندە‌دە‌ن هە‌روە‌ها کۆششکردن لە کارە‌کانماندا (‏پە‌ندی سولە‌یمان ٦:‏٦؛‏ ١٤:‏٣٠؛‏ ٢٠:‏١‏)‏.‏ هە‌روە‌ها ئاگادارمان دە‌کاتە‌وە کە متمانە کردن بە هە‌ڵسە‌نگاندنە‌کانی مرۆڤ کە لە‌گە‌ڵ ئامۆژگارییە‌کانی خودا گونجاونین بە‌رە‌و کارە‌ساتمان دە‌بات (‏پە‌ندی سولە‌یمان ١٤:‏١٢‏)‏.‏ هانمان دە‌دات دڵمان کە ناخی ئێمە‌یە بپارێزین لە کارتێکردنە گە‌ندە‌ڵە‌کان،‏ بالە‌بیرمان بێت کە «دڵ سە‌رچاوە‌ی ژیانە» (‏پە‌ندی سولە‌یمان ٤:‏٢٣‏)‏.‏

چە‌ندین ملیۆن کە‌س لە‌سە‌رانسە‌ری جیهان بۆیان دە‌رکە‌وتووە کە هە‌ڵسوکە‌وتکردن بە‌گوێرە‌ی ئە‌و ئامۆژگاریانە دە‌یانگە‌ێنێتە ئاستی ژیانێکی باشتر.‏ لە‌ئاکامدا بە‌ڵگە‌ی زۆریان بە‌دە‌ستە‌وە‌یە تاکو یە‌هوە وە‌ك فە‌رمانڕە‌وای خۆیان قە‌بوڵ بکە‌ن.‏

بە‌گوێرە‌ی پە‌رتووکی پە‌ندی‌سولە‌یمان‏.‏