بەش ٨
نەتەوەی ئیسرائیل دەچێتە ناو کەنعان
بەسەرکردایەتی یەشوع ئیسرائیل کەنعانی گرتەژێردەست. یەهوە دەسەڵاتی دا بە دادوەران تاکو ئیسرائیل لەژێر زۆرداری ڕزگاربکا
چەند سەدەیەك پێشئەوەی ئیسرائیل بچێتە ناو کەنعانەوە، خودا ئەو خاکەی بە نەوەکانی ئیبراهیم دا. ئیسرائیلییەکان ئێستا لەژێر سەرکردایەتی یەشوع، کاتی ئەوەیان هاتبوو بچنە ناو خاکی بەڵێنپێدراو.
یەهوە سزای لەناوبردنی بەسەر کەنعانیەکاندا دا کە شایەنی بوون. بە کردەوەی ئەوپەڕی چەپەڵی جنسیو خوێنڕێژی ئەو خاکەیان پیس کرد. هەربۆیە، شارەکانی کەنعان کەوتنە ژێردەستی ئیسرائیلییەکانو کە دەبوو بەتەواوی وێران بکرێن.
پێشەئەوەی بچنە ناو خاکەکەوە، لەپێشدا یەشوع دوو سیخوڕی نارد، کە لە شاری ئەریحا لە لای ژنێك مانەوە ناوی ڕاحاب بوو. ئەو ژنە دوو سیخوڕەکەی هێنایە ماڵی خۆیو پاراستنی هەرچەندە دەیزانی کە ئەوان ئیسرائیلی بوون. ڕاحاب باوەڕی بە خودای ئیسرائیلییەکان هەبوو، چونکە بیستبووی چۆن یەهوە بەکردارە ڕزگارکەرەکانی گەلی خۆی پاراستبوو. ڕاحاب سێخوڕەکانی سوێند دا کە دەبێ ئەو و خێزانەکەی بپارێزرێن.
دواتر کە ئیسرائیلییەکان چوونە ناو کەنعانو گەیشتنە بەرامبەر ئەریحا، یەهوە بە کارێکی سەرسوڕهێنەر دیوارەکانی ئەریحای ڕوخاند. سوپاکەی یەشوع شاڵاویان بردە ناو شارەکەو وێرانیانکرد بەڵام ڕاحابو خێزانەکەیان پاراست. ئەوکاتە، یەشوع تەنها لەماوەی شەش ساڵدا بەخێرایی بەشێکی هەرە گەورەی خاکی کەنعانی گرتە ژێردەست. دواتر خاکەکە بەسەر هۆزەکانی ئیسرائیلدا دابەشکرا.
لەکۆتایی ڕێبازە دورودرێژەکەی خزمەتکردنیدا، یەشوع ئیسرائیلییەکانی کۆکردەوەو قسەی بۆ کردنو بەبیری هێنانەوەو یەهوە چی بۆ باوباپیرانیان کردبوو هانیدان بەردەوام بن لە خزمەتکردنی یەهوە. سەرەڕای ئەمەش دوای مردنی یەشوعو هاوڕێکانی ئیسرائیلییەکان پشتیان لەخودا کردو دەستیان بە بتپەرستی کرد. بە درێژایی ٣٠٠ ساڵ نەتەوەکە بەشێوەیەکی گشتی گوێڕایەڵی یاساکانی یەهوە نەبوو. لەو ماوەیەدا یەهوە ڕێگای بە دوژمنانی ئیسرائیلییەکان دا کە یەك لەوان فەلەستینییەکان بوون بیان چەوسێننەوە. بەڵام کاتێ ئیسرائیلییەکان هانایان بۆ یەهوە برد، لەوەڵامدا خودا بۆ پاراستنیان دادوەری بۆ هەڵبژاردن کە سەرجەمیان ١٢ بوو.
سەردەمی دادوەرەکان کە لە پەرتووکی دادوەران تۆمارکراون بە عەسونیئیل دەستپێدەکاو بە شەمشون (ناسراو بە سامسون یان جالوت) کۆتاییان دێت کە بەلەش بەهێزترین مرۆڤ بوو کە هەرگیز ژیابێت. لەپەرتووکی دادوەرانی سەرنجڕاکێشدا ئەم ڕاستییە بنەڕەتییە بەردەوام دەردەکەوێ کە ئەمەیە: گوێڕایەڵی بۆ یەهوە پیرۆزی بەدواوەیە، یاخیبوون کارەساتی بەدواوەیە.
ەگوێرەی یەشوع؛ دادوەران؛ لاوییەکان (٣ موسا) ٨١:٢٤، ٥٢.